جووڵەکەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا

دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ئەمڕۆ بەیانی گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی داگیرکەر لە ناو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا چالاکی ئیستیفزازی تەلموودیکیان ئەنجام دایەوە.
شاهێدحالەکان باس لەوە دەکەن، سەربازەکانی داگیرکەر لە کاتی هێرشەکە رێگریان لە چوونەوەی فەلەستینییەکان بۆ ناو مزگەوتەکە کرد و جەماعەتی مزگەوتەکەی بە زۆر لە ناو مزگەوتەکە دەرکرد.
سەهیۆنییەکان هەوڵ دەدەن بەم جۆرە هێرشانە مزگەوتی ئەقسا لە نێوان مسوڵمانەکان و جووڵەکەکان بە پێی کات و شوێن دابەش بکەن.
دایرەی وەقفەکانی ئیسلامی قودس و گروپەکانی فەلەستینی بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیان کرد کە مزگەوتی ئەقسا بپارێزن و رێگری لە هێرشەکان بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمڕۆ گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بەردەوامە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ گەنج شەهید بوون، کەسێک بریندار بووە، خەڵکێکی زۆریش بە بارمتە گیراون.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆڤاری لەمان کە سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد کردبوو.
رژێمی سەهیۆنی کە درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەدات، لە بۆردومانەکانی سەرلەبەیانی دوێنێوە ئەنجامی داوە، لانیکەم ٩٧ فەلەستینی شەهید کردووە. هەروەها سەدان کەسیش لەو هێرشانەدا بریندار بوون.